یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری دیمبلی دەبێت

0
1121
عوسمان دیمبلی

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستبەرداری عوسمان دیمبلی ئەستێرەی لاوی فەرەنسی دەبێت و  ئەو یاریزانە دواساتەکانی لە یانە کەتەلۆنیەکە بەسەر دەبات.

رۆژنامەی ئاس ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، دیمبلی کۆتا خولەکەکانی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەسەر دەبات و  ئاشکرای دەکات تا ئەمڕۆ نیازی یانەکە ئەوەیە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان رێگایەک بدۆزێتەوە تا ئەو یاریزانە یانەکە جێبهێڵێت، بە خواستن بێت یان بە فرۆشتنی یەکجاری، ئەمەش لە پێناو دەرفەتدان بە ترینکاو لە هێڵی پێشەوە.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرەو لەسەر هێڵی پێشەوە بکات و لەو هێڵە بۆ وەرزی داهاتوو یاری بە میسی، گریزمان ، ترینکا و فاتی بکات.

عوسمان دیمبلی ئەم وەرزە بەشداری لە چەند یارییەکی کەمی  یانەکەی کردووە، بەهۆی پێکانەوە لە یانەکە دوورکەوتەوەو لە ئێستادا چاکبووەتەوەو رۆژانە راهێنانی بە کۆمەڵ دەکات، بڕیارە لەگەڵ شاندی یانەکەی سەفەری شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this