
سەردەمی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
SNN- مەودا مستەفا
دوابەدوای بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی دیاریكردنی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر زوو بڕیارەكە نیگەرانیی شەقام و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا، هاووڵاتییانی شاری هەولێریش دەڵێن “حكومەتێکی بازرگان هەر ئەو بڕیارانەی لێ چاوەڕواندەكرێت”.
شەوكەت عیسا، فەرمانبەری حكومەت دەڵێت: “نزیكەی 50 ڕۆژە مووچەم وەر نەگرتووە و كرێی خانووشم لەسەرە و خاوەنی چوار منداڵیشم، باشە ئەگەر ئێستا من تووشی كۆرۆنا بم، لە نەخۆشخانەكانیش جێگا نەماوە، بمەوێت بچمە نەخۆشخانەی ئەهلی خۆ دەبێت بۆ ڕۆژی دواتر خێزانەكەم بچێتە بەردەم مزگەوت لە كۆڵانەكانی شار بگەڕێت و سواڵ بكات تا ئەگەر بتوانێت پارەی نەخۆشخانەكە بدەم”.
دەشڵێت: “من قەد رەخنە لە حكومەت ناگرم، چونكە حكومەتێك خۆی بازرگان بێت، هەر ئەو جۆرە بڕیارانەی لێ چاوەڕواندەكرێت”.
دلێر عەلی هاووڵاتییەكی تری شاری هەولێرە و وتی: “بەخوا ئەگەر حكمڕانی بەو شێوەیەی ئەوان دەیكەن ئاوابێت، من دەتوانم دە كابینەی لەو جۆرە بەڕێوە ببەم کر هەموو بارگرانییەكەی لەسەر پشتی خەڵک بێت”.
لای خۆشیەوە ، سەركۆ ئازاد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند “دەسەڵاتدارانی تەندروستی دەزانن هاووڵاتییان لەپێناو پاراستنی گیانی ئازیزانیان ئامادەن سەروەت و سامانی خۆیان بفرۆشن بۆ دەستخستنی چارەسەری پزیشكی و ئامادەن دەرزییەكی جۆری Tocilizumab 600mgبە (2800 دۆلار) 28 وەرقە بكڕن، دەستەیەك حەب بۆ چارەسەری كۆرۆنا بە 450 هەزار دینار بكڕن”.
وتیشی: “نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانە حكومییەكان لە سەر داوای بازرگانە سیاسییەكانی دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلییەكان بوو، بۆئەوەی فشاری دەروونی دروست بكەن هاووڵاتیان لە ترسی لە دەستدانی ئازیزانیان نەنێرن بۆ نەخۆشخانەی حكومی، خەڵكی مووچە بڕاو ڕوو بكەنە نەخۆشخانە ئەهلییەكانیان، هاتوون بە پارەیەكی خەیاڵی نرخیان بەپێی گیرفانی خۆیان و قازانجی خۆیان زیاد كردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بیدەنگ بوون لە ئاست ئەم تاڵانی و ئیسیتغلال كردنی بارودۆخی نەخۆشە، تاوانە”.
داواشی لە هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانانە کرد دایم دەنگیان لەگەڵ خەمی خەڵكە، هەموو پێكەوە فشار دروستبكەین بۆ هەڵوەشاندنەوی ئەم بڕیارە نادادپەروەرانەیە، هەر لێرەوە داوا لە بەڕێزان سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەم ویژدانیان ببێت بە حەكەم و ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی هەڵوەشێننەوە، خەڵكی خێر لە خۆ نەدیوی كوردستان زیاتر توڕە نەكەن”.
دوێنی وەزارەتی تەندروستی لە رێگەی راگەیاندراوێکەوە رایگەیاند “لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان یەك شەو مانەوە بۆ ئەوانەی بێ بەكارهێنانی ئۆكسجین دەمێننەوە 500 هەزار دینارە و بە ئۆكسجینەوە بە 700 هەزار دینارە”.
راشیگەیاندووە، ئەگەر نەخۆش لە قاوشی چاودێری چڕ دا مایەوە، نرخی مانەوە لە ملیۆن و 200 هەزارەوە دەستپێبكات تا ملیۆنێك و 500 هەزار دینار .
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
18 خولهك لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
40 خولهك لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
18 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
40 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
18 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
40 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش