
هێزەکانی پێشمەرگە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش و پاراستنى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى سنوورى خانه‌قین له چه‌كدارانى داعش، پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق رێكناكه‌ون و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا داواى چوونه پێشه‌وه ده‌كه‌ن.
له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به تایبه‌ت له خانه‌قین و ناوچه‌كانى جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په چه‌كدارانى داعش جموجۆڵیان هه‌یه و به‌رده‌وام كردهوهكیانیان له دژى هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه عێراقى و هه‌ندێكجار هێزه كوردستانییه‌كانیش ئه‌نجامده‌ده‌ن. بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و چه‌كدارانه‌و رێگرى كردن له جموجۆڵیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هێزى هاوبه‌ش دروستبكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر پێشڕه‌وى كردن به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كتر سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه ڕێكناكه‌ون.
جه‌لیل فایه‌ق فه‌رمانده له لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به SNNى رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستى پاراستنى ناوچه‌كانى سنوورى خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په له‌و جموجۆڵ و په‌لامارانه‌ى چه‌كدارانى داعش له سنووره‌كه‌دا دژى هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامیده‌ده‌ن هه‌وڵێك هه‌بووه هێزى هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق دروست بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رى نه‌گرتووه.
وتیشى، “له چه‌ند رۆژى رابردوودا له سنوورى دیاله كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله و به‌رپرسانى محیوهرى پێشمه‌رگه له سنوورى گه‌رمیان كراوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا هێزه‌كانى سوپاى عێراق هێڵێكیان داناوه له سنوورى خانه‌قینه‌وه بۆ گوندى سه‌یده له كوڵه‌جۆ له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه‌كانى زهرداوى نزیك قه‌ره‌ته‌په‌و كارێزى نزیك كفرى و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر له‌و نێوه‌نده‌دا كه بێنه پێشه‌وه”.
جه‌لیل فایه‌ق باسیشى له‌وه‌كرد، “سوپاى عێراق داوایكردووه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هێزى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه به ته‌واوه‌تى له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزى پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه قایل نه‌بوون و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش پێشنیارى خۆیان هه‌بووه كه پێچه‌وانه‌ى پلانه‌كه‌ى سوپاى عێراق بووه و به پێى پێشنیاره‌كه پێشمه‌رگه داواى كردبوو بچێته پێشه‌وه و ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌زانیارى له‌باره‌ى دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: ته‌نها له كه‌ناڵه‌كانه‌وه بیستویانه هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه هه‌یه یه‌حیا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى عێراق باسیى لێوه كردووه بۆ هه‌ردوو ناوچه‌ى كه‌ركوك و دیاله، به‌ڵام له راستیدا هیچ بڕیار‌و زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نهگهشیتووهته هێزى پێشمه‌رگه.
سه‌باره‌ت به هاتنه پێشه‌وه‌ى سوپاى عێراق بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه له ماوه‌ى رابردوو كێشه‌و گرفت له سنوورى خانه‌قین بۆ قه‌ره‌ته‌په‌و كفرى دروست بوو، دواتر له زۆربه‌ى ناوچه‌كان هێزه‌كانى سوپاى عێراق كشانه‌وه سنوورى خۆیان، به‌ڵام له ناوچه‌ى كارێزى كفرى له‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى كه هه‌یه پێشڕه‌ویان كردووه و سه‌نگه‌ریان لێداوه، له به‌رامبه‌ریشدا پێشمه‌رگه‌ش به هه‌مان شێوه چووه‌ته پێشه‌وه و له به‌رامبه‌ر هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق شه‌ش سه‌نگه‌رى دروستكردووه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەنێو ئارایشتگەکانی هەولێر چی دەگوزەرێت؟
2020-09-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17