یاریزانێكی عێراقی لە پێناو گواستنه‌وه‌ی بۆ یانەیەک داوای (4 ) ماسی و بڕێك پاره‌ی لێدەکەن

0
403
وەلید بەحر

حسین کەرکوکی-SNN Sport

وه‌لید به‌حر یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی پێشووی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ رابیته‌ی یه‌كێك له‌ یانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان داوایان لێكردووه‌ (4 ) ماسی بكڕێت له‌گه‌ڵ بڕێك پاره‌  له‌ پێناو ته‌واوكردنی بۆندی گواستنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه‌.

وه‌لید له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا  وتی :” رابیته‌ی هانده‌رانی یه‌كێك له‌ یانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵم دانیشتن وپێان وتم ” ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له‌ وه‌رزی داهاتوو له‌ تیپه‌كه‌مان یاری بكه‌یت، منیش وتم به‌ڵێ ، وه‌ڵامیان داماوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌رم (4 ) ماسی بكڕم و بڕی (100 ) هه‌زار دینار بده‌م بۆ شه‌ش ئه‌ندام له‌ رابیته‌كه‌ له‌ پێناو ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌م بۆ ریزی تیپه‌كه‌یان “.

له‌ درێژه‌ی لێدوانەكەیدا ئه‌و یاریزانه‌ وتی:” زۆرێك له‌ یانه‌كانی عێراق كاتێک گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێك ده‌كه‌ن، ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ بڕێك پارە ده‌نوسرێت و شایسته‌كان به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌متر وه‌رده‌گریت ، به‌ڵام ئه‌مه‌م ره‌تكرده‌وه‌”.

جێی باسه‌  وه‌لید بەحر یاری بۆ یانه‌كانی شوڕته‌، ته‌ڵه‌به‌ و قوه‌ جه‌وییه‌  كردووه‌ و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this