کۆمپانیای مۆدێرنا 100 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا دەداتە ئەمریکا

0
340

SNN

هەرچەندە تا ئێستا کۆمپانیای مۆدێرنا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان و تەکنەلۆجیای زیندوو ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەم نەهێناوە، بەڵام رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا واژوو کردووە کە ڤاکسینەکەی بەرهەمهێنا 100 ملیۆن ڤاکسین لە سەرەتاوە بداتە ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا سێشەممە بۆ میدیاکان رایگەیاند: ئەمریکا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای مۆدێرنا کردووە بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار کە هەر کات ئەو کۆمپانیایەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمبهێنێت ئەوە 100 ملیۆن دانە ڤاکسین بداتە ئەمریکا.

ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژە بەوە دەکات لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە ئەمە شەشەم کۆمپانیایە کە ئەمریکا گرێبەستی لەگەڵ دەکات بۆ بەرهەمهێنای ڤاکسینی کۆرۆنا، بەڵام تا ئێستا هیچیان نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە.

سەرەڕای ئەم ململانێیانەی نێوان وڵاتان بۆ بەرهەمهێنای ڤاکسینێک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتی رووسیا رۆژی دووشەممە لە رێگەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە مژدەی بە هەموو جیهان بەخشی کە ڤاکسینی کۆرۆنایان دۆزیوەتەوە بەناوی Sputnik v و لە کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامەکانی دەردەکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this