ئەمریکا دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا هەناردەی جیهان دەکات

0
219

.بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی دەرمان لە ئەمریکا رایگەیاندووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرمانی رێمدێسیڤیر بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا هەناردەی چەند وڵاتێکی جیهانی دەکەن

دانیاڵ ئۆدەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گیڵیەدی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز، رایگەیاند، “دوای ئەوەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی رێمدێسیڤیر بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، دەستیان بە بەرهەمهێنانی بڕی پێویستی دەرمانەکە کردووە و لە چەند رۆژی ئایندەدا لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکادا دابینی دەکەن”.


وتیشی، “لەگەڵ حکومەتی چەند وڵاتێکدا گفتوگۆمان کردووە و بڕیارمانداوە دەرمانەکە هەناردەی ئەو وڵاتانەی جیهان بکەین”.


دەرمانی رێمدێسیڤیر لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەری نەخۆشی ئیبۆلا بەرهەمهاتووە، توێژەرانی ئەمریکا لە پەیمانگای نیشتیمانی بۆ نەخۆشییە گواستراوە و هەستیارییەکان لە تاقیکردنەوەیەکیاندا بۆیان دەرکەوتووە، دەرمانەکە هاوکارە لە چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنادا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this