کێشە عەشایەرییەکان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌ستپێكردنی خولی نایابی عێراق ده‌كه‌ن

0
303
خولی عێراقی

SNN Sport

موشتاق كازم سه‌رپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌وت دووپاتی كرده‌و كه‌ كارگێری یانه‌كان  سڵ له‌ كه‌یسه‌ عەشایەرییەکان ده‌كه‌نەوە  له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنەوەی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق.

كازم له‌ لێدوانێكیدا وتی:” ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بریاریدا كه‌ ده‌ست به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راهێنانه‌كان نەکەنەوە ، ته‌نیا له‌ حاڵەتی به‌ددستهێنانی ره‌زامه‌ندییه‌ فه‌رمییه‌كان  له‌ لیژنه‌ی باڵا بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی “.

هه‌روه‌ها وتی:” دۆخی ته‌ندروستی  له‌وڵات ،هه‌روه‌ها قورسی ئاماده‌كاری ، هه‌موویان هۆكارن و رێگری له‌ ده‌ستپێكردنی خولی نایاب ده‌كه‌ن  له‌ واده‌ی دیاری كراو له‌ مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا”.

وتیشی:” زۆربه‌ی كارگێری یانه‌كان سڵ له‌ كه‌یسه‌ عەشایەرییەکان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونی یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا “.

نێوەندگیری عەشایەری لە ناوەڕاست و باشووری عێراق زۆر باوە، بۆ نموونە  یاریزانێک لە یاریگادا بە تووندی لە یاریزانێکی تر بدات، بە عەشایەری کێشەی نێوانیان چارەسەر دەکەن.

جێی باسه‌ كه‌ یانه‌كانی خولی نایابی عێراق  له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك  له‌ باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی داوای دواخستنی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌یان كرد،بەڵام تا ئێستا یەکێتیەکە رەزامەندی نیشان نەداوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this