سەدان کۆچبەر لە دوورگەی لێسبۆس بۆ ناوخۆی یۆنان دەگوازرێنەوە

کۆچبەرانی یۆنان
حکومەتی یۆنان سەدان کۆچبەر لە کەمپێکی کۆچبەران لە دوورگەی لێسبۆس دەگوازێتەوە بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی، بە ئامانجی ئەوەی قەرەباڵغی کەمپێکی کۆچبەرانی ئەو دوورگەیە کەمبکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری پۆلیسی یۆنانەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، “ئەمڕۆ پۆلیسی یۆنان 395 کۆچبەر لە کەمپی مۆریای دوورگەی لێسبۆسەوە بە کەشتی بۆ ناوخۆی یۆنان دەگوازێتەوە”.
وەزارەتی کۆچی یۆنان رایگەیاندووە، ئامانجیان ئەوەیە دوو هەزار و 400 کۆچبەر لە دوورگەکانی سەر بە یۆنانەوە بۆ ناوخۆی یۆنان بگوازنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رێکخراوە مرۆییەکان هۆشدارییان دابوو لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەمپە قەرەباڵغەکانی کۆچبەران و پێیانوایە ئەگەر پەتاکە لەناویاندا بڵاوبێتەوە بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەكرێت
2020-08-08 -
یۆنان: گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا رەتدەکەینەوە
2020-09-03 -
لیکەرز نازناوی NBA دەباتەوە
2020-10-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17