گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 12/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
609
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • ئۆدیگارد دەگەڕێتەوە وەکو بەرەوپێشچوونی نایاب دەبێت بۆ یانەکە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ پشت بە ستن بە یاریزانە نەرویجیەکە ئۆدیگارد دەکات و لەسەر رەزامەندی زیدان ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوەو دوێنێ قسەی لەگەڵ کردووە.
  • هەروەها یانەکەشی ریاڵ سۆسیداد بۆ ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ بانگی کردووە لە رۆژی هەینی.
  • ئۆکامپۆس بە گۆڵێک توانی یانەی سڤییا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆلیگ سەربخات دژی یانەی وڵڤەرهامپتۆن.

مارکا:

  • جواوفلیکس:” خولی یانە پاڵەوانەکان لە ئەوپەڕی کێبڕکێدایە لەگەڵ ئەوەشدا لە وڵاتەکەم یارییەکانی دەکرێت”.
  • یانەی سڤییا بە لێدانێکی سەر بۆ قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆلیگ بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن سەردەکەوێت.
  • لەوانەیە ئۆدیگارد کۆتایی بە خواستنەکەی بێنێت و بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
  • دانی سیبایۆسیش ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بۆ مەدرید دەکات.

سپۆرت:

  • کێبڕکێ لەسەر تۆمارکردنی گۆڵ.
  • رووبەڕووبوونەوەی میسی و لیڤاندۆڤسکی، دووەم گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی گۆڵکاری ئەم وەرزە دەبێتەوەو یاریەکە تەنیا 2 رۆژی ماوە.
  • یانەی مانچستەریونایتد داوای ئانسۆ فاتی دەکات و بەرشەلۆنە 100 ملیۆن یۆرۆی دەوێت.
  • میسی بە باندجەوە راهێنان دەکات، بەڵام ئامادەیە بۆ یاریەکەی بایرن میونخ.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • هاندانی بایرن میونخ.
  • یانەی بایرن میونخ لە رێگەی رۆمینگەو لۆتەر ماتیۆسەوە سوکایەتی بە بەرشەلۆنە دەکات و بە لێدوانی جیا جیا قسە دەربارەی یانەکە دەکەن.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بژاردەی گەڕانەوەی ئۆدیگارد کارا دەکاتەوە، ئەمەش لەسەر داوای زیدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this