به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌  پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئاسیا بۆ ساڵی 2021 دواخرا

0
89
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا

SNN Sport

یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا دواخستنی پاڵاوتنه هاوبەشەکانی بۆ گەیشتن بە جامی جیهان 2022 و جامی ئاسیای 2023 بۆ ساڵی داهاتوو راگەیاند.

یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” له‌ رۆشنایی دۆخی ئێستای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چه‌ندین وڵات ، هه‌ردوو یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا رێککەوتن و  بڕیاریاندا به‌ دواخستنی یارییەکان‌ له‌ پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2013 له‌ چین و ساڵی2021 ئه‌نجامبدرێت “.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌:” ئه‌م بریاره‌ له‌ پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هه‌موو به‌شداربوواندا هاتووه‌ و هه‌ردوو یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی  تۆپی پێ و یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌ردەوام ده‌بن له‌ كار كردن پێكه‌وه‌ له‌ پێناو چاودێریكردنی دۆخه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و دیاریكردنی واده‌ی  نوێ بۆ یارییه‌كان “.

لە کۆتایدا هاتووە:” له‌ كاتێكی دواتر ورده‌كاری واده‌ نوێیه‌كانی گه‌ڕه‌ داهاتووه‌كان له‌ پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیا2023 راده‌گه‌ێنرێت “.

لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023 و مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی عێراق لە رکابەرییەکانی گروپی  سێیەم بەرامبەر بە بەحرەین ، ئێران، هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا یاری دەکات و 5 یاری ئەنجامداوە، توانیویەتی 3 یاری بباتەوەو  بە کۆکردنەوەی  11خاڵ پێشەنگی گروپەکەی داگیرکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this