كار بۆ بنیاتنانی گەنجی تەندروست دەكرێت

0
195
SNN- مەودا مستەفا
ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و پەرلەمنتاران و چالاكوانانی بواری گەنجان لە رێگەی گفتوگۆیەكی كراوەوە قسەیان لەسەر بنیاتنانی گەنجانی تەندروست كرد.
 
ئەو رێکخراوانە ئاماژەیان بەوە كرد، پێویستە گەنجانی تەندروست بۆ داهاتووی كۆمەڵگە دروستبكرێن.
 
سروش مزوری بەرپرسی تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوە مەدەنییەكان لە كۆنگرەیەكەی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سی كەسایەتی تایبەت لە بواری گەنجان بانگهێشتكراون بۆ ئەو گفتوگۆیەکی كراوە تایبەت بە پرسەكانی گەنجان.
 
وتیشی: “دەمانەوێت بڵێین ئامانجمان بەرهەمهێنانی گەنجانی تەندروستە، هەمووشمان بەیەكەوە ژینگەیەكی تەندروست بۆ گەنجان فەراهەم بكەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كۆمەڵگە سوود لەو گەنجانە وەربگرێت”.
 
لە گفتوگۆ كراوەكەدا ئەو كێشە و گرفتانە خرانەڕوو كە ڕۆژانە رووبەڕووی گەنجان دەبنەوە یەكێك لە كێشەكانیش نەبوونی هەلی كار و دروستكردنی ئاستەنگە لەبەردەم گەنجان بۆ گەیشتن بە پرۆسەی سیاسیی و نەبوونی ئاسانكاری لەلایەن حكومەت بۆ دروستكردنی دەرفەتی كارە .
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this