بەهۆی نزمبوونەوەی فشاری خوێنەوە بەشار ئەسەد وتارێکی خۆی رادەگرێت

0
110

SNN

لەمیانی وتارێکیدا کە لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی وڵاتەکەی پێشکەشیکرد، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بەهۆی دابەزینی فشاری خوێنەوە بۆ چەند خولەکێک کۆبوونەوەکەی جێهێشت.

لە کاتی وتارەکەدا دەنگی بەشار ئەسەد دەگۆڕێت و پاشان داوای لێبووردن دەکات، دەڵێت: “پێویستم بەوەیە ئاو بخۆمەوە، دواتر دەڵێت فشاری خوێنم دابەزیوە”.

سەرۆکی سوریا دۆخی باش نابێت و دواتر داوای مۆڵەت دەکات رێی پێبدەن بچێت کەمێک دابنیشێت و پاش ماوەیەک دێتەوە سەر ستەیجەکە و درێژە بە وتارەکەی دەدات.

دوایین دەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە میدیاکانی وڵاتەکەیەوە، مانگی رابردوو بوو کاتێک پێشوازیی لە نێردەی سەرۆکی رووسیا کرد بۆ کاروباری سوریا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this