“هیچ هیوایەک بۆ ناردنی پارە لە بەغداوە نەما”

0
3763

SNN

پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: “تا دوێنێشەو حکومەتی هەرێم رازی بوو نیوەی گومرگەکانی هەرێم بداتە بەغدا و رێگە بدا چەند فەرمانبەرێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و دەستەی خاڵە سنورییەکان بێنە نێو گومرگەکانەوە بەپێی ماددەی (114)ی دەستور، لەبەرامبەردا بەغدا بڕی (320) ملیار دیناری دەدایە هەرێم”.

دەشڵێت: “بەڵام ئەم بەیانییە حکومەتی هەرێم لەو رێگەپێدانەی بە نوێنەرانی چاودێری دارایی عێراق و دەستەی خاڵە سنورییەکان پەشیمان بووەتەوە و بەغداش بڕیاری داوە پارە نەنێرێت”.

د. رێبوار کەریم مەحمود لە پەڕەی تایبتی خۆی نووسیوێتی: “ئەگەر ئەم رێککەوتنە سەری بگرتایە بە ئاسانی مووچە هەموو مانگێک بەبێ لێبڕین دەدرا، بەڵام پەشیمانبوونەوەکەی حکومەتی هەرێم لە رێگرییەکانی بەغدا لە قاچاخچێتی گومرگەکان ریسەکەی کردەوە بە خوری”.

ئاماژە بەوەشدەکات “چاوەڕێی رێککەوتن مەبن، تەنها گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سەر بەغدا چارەسەرە، ئەوەش لە بەیاننامەکەی ئەمشەوی وەزارەتی دارایی عیراقدا هاتووە کە تیایدا دەڵێت “دەیان هەزار ئیمزامان بۆ هاتووە بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پێدانی لەڕێی ئەژماری بانکییەوە لەبەغداوە”.

دەقی نووسینەکە:

بەغدا گواستنەوەی موچە بۆ سەر بەغدا بە یەکێک لە چارەسەرەکان دەزانێ..
ئەگەرچی تا دوێنێ شەو حکومەتی هەرێم رازی بو نیوەی گومرکەکانی هەرێم بداتە بەغداو رێگە بدا چەند فەرمانبەرێکی دیوانی چاودێری دارایی عیراق و دەستەی خاڵە سنورییەکان بێنە نێو گومرکەکانەوە بەپێی ماددەی (114)ی دەستور. لەبەرامبەردا بەغدا بڕی (320) ملیار دیناری دەدایە هەرێم.
بەڵام ئەم بەیانیە حکومەتی هەرێم لەو رێگەپێدانەی بە نوێنەرانی چاودێری دارایی عیراق و دەستەی خاڵە سنورییەکان پەشیمان بویەوە. بەغداش بڕیاری دا پارە نەنێرێت.
ئەگەر ئەم رێکەوتنە سەری بگرتایە بە ئاسانی موچە هەمو مانگێک بەبێ لێبڕین دەدرا. بەڵام پەشیمانبونەوەکەی حکومەتی هەرێم لە رێگرییەکانی بەغدا لە قاچاخچێتی گومرکەکان ریسەکەی کردەوە بە خوری..
چاوەڕێی رێکەوتن مەبن، تەنها گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ سەر بەغدا چارەسەرە، ئەوەش لە بەیاننامەکەی ئەمشەوی وەزارەتی دارایی عیراقدا هاتوە کە تیایدا دەڵێت دەیان هەزار ئیمزامان بۆ هاتوە بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پێدانی لەڕێی ئەژماری بانکییەوە لەبەغداوە..
ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ پرۆژەکەمان و هەمومان پێکەوە دەڕۆینە قۆناغێکیتر. بەمزوانەش هەنگاوی گەورەتر دەبینن.
ئیتر بەسە دەبێ کێشەی موچە بەشێوەیەکی یەکجارەکی چارەسەر بکرێت. ئێوەش پشتگیریمان بکەن و بەردەوام بن لە ئیمزا کۆکردنەوەو ساردمەبنەوە.

د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this