ڤیدیۆ:پاریس سانجێرمان تاڵاوی بە ئاتڵەنتا چەشت

0
327
دیمەنێک لە یاری پاریس سانجێرمان و ئاتڵەنتا

SNN Sport

لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی  پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تاڵاوی بە ئاتڵەنتای ئیتاڵی  چەشت و توانی لە دوا ساتەکاندا یاریەکەی 2-1 لێ بباتەوەو بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەربکەوێت.

ئاتڵەنتای ئەسپی رەشی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان، لە یاریگای بەنفیکا لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی رووبەڕووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بووەوەو سەرەتا  یانە ئیتاڵیەکە  توانی 1-0 بە گۆڵی یاریزان پاسالیچ لە خولەکی 27 پێشبکەوێت و گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی پاریس سانجێرمان هێرشەکانی دەستپێکردوو چەند جارێک مەترسی راستەقینەی دروستکرد، بەڵام تا خولەکی 90 لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، کاتێک یاریزانی بەرازیلی مارکینهۆس  توانی لە خولەکی90 گۆڵی بەرامبەربوون بکات و یاریەکە بۆ خاڵی سەرەتا بگەڕێنێتەوە.

لە هێرشێکی تردا، یانەی  پاریس سانجێرمان توانی لە خولەکی 93  لە لایەن یاریزان،  مۆتینگ گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بکات و پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی بۆ دووەمجار لە مێژوویدا بە دەست بهێنێت، کە یەکەمجارە لە مێژوویدا دەتوانێت یانەیەکی ئیتاڵی لە خولەکە دووربخاتەوە.

یانەی پاریس سانجێرمان لە  قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی براوەی یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید و لایپزیگ دەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this