ئاردا تۆران هۆکاری جێهێشتی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

0
360
ئاردا تۆران

SNN Sport

ئارادا تۆرانی تورکی و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە کە لەم هاوینە گرێبەستی کۆتایی هات و یانە کەتەلۆنیەکەی جێهێشت، پاش جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە دوای یاریکردنی بۆ یانەیەکی وڵاتەکەی بە خواستن، هۆکاری چوونی لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات.

ئاردا تۆران لە نوێترین لێدوانیدا وتی:”کاتێک پەیوەندیم بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد یەکێکبووم لە 10 یاریزانی گرنگی ئاتلەتیکۆ مەدرید،یاریزانێکی گرنگبووم،بەڵام دواتر ڤاڵڤێردی هات و منی پشتگوێخست”.

دواتر وتی:” بڕیارمدا یانەکە جێبهێڵم، دوای ئەوەی ڤاڵڤێردی پشتگوێی خستم، من گرنگیم بە پارە نەدا،  ژمارەکانم لە دوای هەر سێ یاریزانی بەرشەلۆنە، میسی، سوارێز  ونەیمار باشتر دەبوو،بەڵام ڤاڵڤێردی تەنانەت بە یاری دۆستانەش دەرفەتی پێنەدام،بۆیە یانەی بەرشەلۆنەم جێهێشت، ئەوەش تەنیا بڕیاری خۆم بوو، کەس داوای لێ نەکردم یانەکە جێبهێڵم”.

تۆران ساڵی 2015 بە گرێبەستێکی34 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ 7ملیۆن یۆرۆی تری زیادە ئاتلەتیکۆ مەدریدی جێهێشت و بە خواستن چووە یانەی باشاکشهێری تورکی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this