مباپی لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە

0
145
مباپی

کیلیان مباپی ئەستێرەی لاوی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بڕیاری کۆتایی خۆی داوەو لە وەرزی داهاتوو لە یانەکەی دەمێنێتەوە.

بەپێی نوێترین هەواڵ کە رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاویکردووەتەوە، مباپی وەرزی داهاتوو لە یانە پاریسیەکە دەمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەم دۆخەی کە لە ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیهانی تێکەوتووە.

رۆژنامەکە دەڵێت” بەهۆی مانەوە لە وەرزی داهاتوو، بەهۆی فشارەکانی یانەکەی مباپی دەرفەتی دەبێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو هەر پێداگرە لەسەر جێهێشتنی پاریس سانجێرمان، ئەو یاریزانە بە ناسر خەلێفی خاوەنی یانەکەی راگەیاندووە ئەگەر گرنگی یانەی ریاڵ مەدرید زیاد بکات، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم سینارۆ بگۆڕێت و پاریس جێبهێڵێت”.

مباپی تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە، یانەی ریاڵ مەدرید چەند جارێک هەوڵی گواستنەوەی داوە، بەڵام بەهۆی زۆری داواکارەییەکانی پاریس سانجێرمان، کە داوای زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دەکات، یانەی شاهانە نەیتوانیوە گرێبەستەکە ئەنجام بدات.

مباپی لەساڵی 2017 لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بە خواستن بۆ ساڵێک و لەگەڵ بژاردەی کڕین پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کردووە بە بڕی 145 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ 35 ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this