“ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران و داعش”

0
416

SNN

جەنەڕاڵی ئەمریکی کینس ماکێنزی رایگەیاند: “هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە بۆ رێگریکردن لە فراوانخوازییەکانی ئێران و داعش لە ناوچەکەدا و بەردەوام دەبین لە رێگری کردنینا”.

فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆنگرەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەکرد: گۆرانکاری لە جوڵەو شوێنی سوپای ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەکرێت بەڵام فەرمانی کشانەوەی یەک سەبازی ئەمریکامان بۆ نەهاتووە لەو دوو وڵاتە، لە کاتی ئێستادا 5200 سەربازی ئەمریکی لە عێراق ماوەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و مەشقکردن بە سوپای عێراق، وتیشی ” مانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق مانەوەیەکی ماوە درێژ دەبێت”.

هەرچەندە ترەمپ داوای کردووە کە سوپای ئەمریکا لە عێراق بۆ 1000 سەرباز کەمبکرێتەوە بەڵام ئەو بڕیارە تا ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێکردن، لەگەڵ ئەوەشدا 500 سەبازی ئەمریکی لە باکووری رۆژئاوای سوریا ماون لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا چەند بنکەیەکی سەربازییان پێکەوە بنیاتناوە.

ماکێنزی ئەوەشی روونکردەوە ” لەو بڕوایەدانیم ئەمریکا تا کاتێکی زۆر لە سوریا بمێنێتەوە مانەوەشمان لە سوریا تەنیا بۆ لەناوبردنی تەواویی چەکدارانی داعشەو کۆتایی هێنانە بەو گروپە تیرۆستانە”

هەروەها ترەمپ فەرمانی کردووە کە 12 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا بکشێنێتەوە لەو ژمارەیە 6500 بگەرێتەوە بۆ ئەمریکا و 5500 سەربازی دیکەی بەسەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا دابەشبکرێت، مەبەستیس لە مانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق بۆ هاوکاری لۆجستی و هونەرییەو لە هەندێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دژی داعش سوپای ئەمریکا لەڕووی تەکنیکی و سیخوڕیییەوە هاوکاریان دەبن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this