رووسیا دەستیکردووە بە بەکارهێنای پێکوتەی کۆرۆنا بۆ تووشبووانی بە ڤایرۆسەکە

0
483

SNN

حکومەتی رووسیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو پزیشکانی رووسیا پێکوتەی دژە کۆرۆنایان پێدەدرێت.

لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو، پزیشک و مامۆستایانی رووسیا پێکەوتەکەیان پێدەدرێت، لە مانگی 10، خەڵکە ئاساییەکەش پێکوتەکە وەردەگرن، میخائیل موراشکۆ، وەزیری تەندروستی رووسیا دەڵێت، ئەو کەسانەی رەخنە لە ڤاکسینەکەی ئێمە دەگرن، قسەکانیان هیچ بنەمایەکی نییە و دەیانەوێت لە گرنگی چارەسەرەکەی ئێمە کەمبکەنەوە.

قسەکانی وەزیری تەندروستی رووسیا لە دوای ئەوە دێت، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی دا، هێشتا دڵنیا نین لەوەی ڤاکسینەکەی رووسیا سەلامەتە بۆ بەکارهێنان.

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای راگەیاند و بە دەستکەوتێکی گەورەی بۆ وڵاتەکەی لەقەڵەمدا، چەند وڵاتێکیش داوایان لە رووسیا کردووە هاوکارییان بکات ڤاکسینەکە لە وڵاتەکانی خۆیان بەرهەم بهێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this