
پشكنینى هێزه عێراقیيه‌كان بۆ چه‌كدارانى داعش | فۆتۆ: AP
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌لامارێكى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر گوندێكى جه‌له‌ولا هاووڵاتییه‌ك كوژرا و سێ كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ له سنوورى جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هاووڵاتییانى گوندى ئیسلاحیانداوه هاووڵاتییه‌كیان كوشتووه و سێ هاووڵاتى دیكه‌ش برینداربوون”.
وتیشى: “چه‌كداره‌كان دواى په‌لاماره‌كه‌یان هه‌ڵاتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا نه‌بوون هاووڵاتییان خۆیان چه‌كیان هه‌ڵگرتووه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانى داعش”.
چه‌كدارانى داعش له سنوورى ناوچه‌كانى خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانیان به رێژه‌یه‌ك زیادبووه هه‌فتانه زیاتر له دوو یان سێ كرده بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17