ئامارى رۆژانه‌: 13 تووشبووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا

0
184
نه‌خۆشخانه‌یى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) له‌ سلێمانى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 569 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون، 13 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 177 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم ئاشكرایكردووه‌، “له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 3 هه‌زار و 402 پشكنین له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراون، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌، 569 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه‌: 323 له‌ هەولێر، 69 له‌ سلێمانی، 32 له‌ گەرمیان، 134 له‌ دهۆك، 11 له‌ هەڵەبجە”.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌باره‌ى چاكبوونه‌وه‌ى تووشبووان ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “177 تووشبوو چاكبوونه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌: 93 له‌ هەولێر، 28 له‌ گەرمیان، 45 له‌ دهۆك و 11 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌شى ئاشكراكردووه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، “13 تووشبوو كۆچى دواییان كردووه‌ به‌مشێوه‌یه‌: نۆ له‌ هه‌ولێر، سێ له‌ سلێمانی و یه‌ك له‌ هه‌ولێر”.

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 19 هه‌زار و 335 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون، له‌ به‌رامبه‌ردا 10 هه‌زار و 821 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا 7 هه‌زار و 815 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و 699 تووشبوو كۆچى دواییان كردووه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانکوردستان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this