
تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د SNN
SNN
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 3 هه‌زار و 841 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 و 667 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 53 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: ” 3 هه‌زار و 841 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “53 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 667 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تاوه‌كو ئێستا 164 هه‌زار و 277 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 117 هه‌زار و 208 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 592 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 5 هه‌زار و 641 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 41 هه‌زار و 428 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17