وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی هێرشی تورکیا لە خاکی هەرێم دەکەن

0
258

SNN

عێراق پەیوەندی بە 12 وڵاتی عەرەبییەوە كردووە بۆ دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش و بەهێزی عەرەبی دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سنوورەكانی عێراق، لەو چوارچێوەیەشدا هەریەک لە وڵاتانی ئوردن، سعودیە، میسر و کوەیت داوای کۆتاییهاتنی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، سعودیە، میسر و کوەیت لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیاندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی هێرشێکی تورکیاوە کردووە لە ناوچەی سیدەکان کە کوژرانی ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی سوپای عێراقی لێکەوتەوە، هاوکات جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت تورکیا هێزەکانی لەناو خاکی عێراق بکشێنێتەوە.

ئەو چوار وڵاتە دووپاتیانکردەوە کە پشتیوانی لە ئاسایش و سەروەری خاکی عێراق دەکەن، داوای دەستبەجێ راگرتنی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیاش دەکەن.

هاوکات سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند: “وڵاتانی عەرەبی بە کۆدەنگی دژی هێرش و پەلامارەکانی تورکیادان لە خاکی عێراق”.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش هۆشداریدا، لە توانایدا هەیە وەڵامی هەر پەلامارێکی دەرەکی بداتەوە و پێویستیشە تورکیا لە دەرەوەی خاکی عێراقەوە کێشەکانی چارەسەربکات.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بەتووندی ئیدانەی هێرشەكەی توركیای كرد بۆسەر سیدەكان و رایگەیاند: كوشتنی ئەفسەرانی عێراقی پێشهاتێكی مەترسیدارە.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژراون کە عەمیدێک و عەقیدێکی کوردیان تێدا بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this