
شاری دهۆک
SNN
ئاسایشی دهۆک ئەمڕۆ رێگەینەدا ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسان لە دهۆک یادی چوارساڵەی تیرۆرکردنی وەداد حسێن بکەنەوە و ژمارەیەکیان دەستگیرکردن.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتوون، ئەمڕۆ لە چوارەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی وەداد حسێندا، ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی ویستوویانە بچنە سەر گۆڕی رۆژنامەنووس وەداد حسێن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە رێگرییان لێکراوە و ژمارەیەکیان لێدەستگیرکراون.
ئاسایشی دهۆک جگە لە خانەوادەکەی وەداد حسێن رێگەینەداوە هیچ کەسێکی دیکە بچێتەسەر گۆڕەکەی، هۆکارەکەشی بۆ “جێبەجێکردنی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا” گەڕاندووەتەوە.
ئەیهان سەعید نوێنەری سەنتەری سەنتەری میترۆ و رێکخەری یادەکە، کاروان سدیق پەیامنێری گەلی کوردستان و ئومێد بەڕۆژکی رۆژنامەنووس لەو کەسانەبوون کە دەستگیرکرابوون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
برازاکەی ساڵح موسلیم رادەستی دادگا کرا
2020-07-27
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17