لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە

0
734

SNN

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ئیتیحادی دایه‌وه‌.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: “حکومەتی ناوەند لە رۆژی 16ی نیسانی ئەمساڵەوە پارەی بۆ هەرێم نەناردووە”.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەیاننامەکەدا بە زمانی عەرەبی وەڵامی بەغدای داوەتەوە و دەڵێت: “مانگانە پێویستمان بە 893 ملیار دینار هەیە بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەڵام بەغدا مانگانە 453 ملیار دیناری ناردووە و لە مانگی نیسانی ئەمساڵیشەوە هیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە”.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت: “وەزارەتی دارایی فیدراڵ هۆکارە بۆ نەگەیشتن بە رێککەوتن و پێمانوتوون ئیدارەی گومرگەکان لەلایەن هەولێر و بەغداوە بە هاوبەشی بەڕێوەبچێت بەپێی ماددەی 114ی دەستوور، بەڵام حکومەتی فیدراڵ ئەمەی ناوێت”.
لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات کە بەغدا باسی ئەوەی کردووە گوایە نیازێک هەیە بۆ خەرجکردنی مووچە راستەوخۆ لەبەغداوە، بەڵام بیریان چووە کە ماددەی 117ی دەستوور ئەو دەسەڵاتەی داوەتە هەرێمەکان لایەنی جێبەجێکردنی خۆیانیان هەبێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم رەتیدەکاتەوە کە هۆکار بێت بۆ خۆدزینەوە لە رێککەوتن و رایدەگەیەنیت “کە ئەوە لایەنی بەغدایە هەر کاتێک گفتوگۆکان بەرەوپێش بچن، مەرجی تازە دێنێتە ئاراوە بۆ بەربەست دروستکردن و پێمان سەیرە حکومەتی فیدراڵ هەرێم تاوانبار دەکات بە نەگەیشتنە رێککەوتن”.
لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا وەزارەتی دارایی هەرێم داوای بەردەوامیدان دەکات بە گفتوگۆکان و چارەسەری ریشەیی کێشەکان لەسەر مێزی دانوستان.

دوێنێ پەرلەمانتارێکی کورد وتی: “تا دوێنێشەو حکومەتی هەرێم رازی بوو نیوەی گومرگەکانی هەرێم بداتە بەغدا و رێگە بدا چەند فەرمانبەرێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و دەستەی خاڵە سنورییەکان بێنە نێو گومرگەکانەوە بەپێی ماددەی (114)ی دەستور، لەبەرامبەردا بەغدا بڕی (320) ملیار دیناری دەدایە هەرێم”.

دەشڵێت: “بەڵام دوێنێ بەیانی حکومەتی هەرێم لەو رێگەپێدانەی بە نوێنەرانی چاودێری دارایی عێراق و دەستەی خاڵە سنورییەکان پەشیمان بووەتەوە و بەغداش بڕیاری داوە پارە نەنێرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this