راهێنەری بایرن میونخ قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی بەرشەلۆنە کرد

0
609
هانس دیتەر فلیک

SNN Sport

سبەی هەینی لە یارییەکانی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بایرن میونخی ئەڵمانی لە وڵاتی پۆرتوگال لە شاری لیشبوونە رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هانس دیتەر فلیک راهێنەری یانەی بایرن میونخ بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.

فلیک  لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رایگەیاند:” هەموو یاریزانەکانم لە لیشبوونە ئامادەن بۆ یاریکردن، تەنانەت دیڤێزیش،بەڵام باڤارد بەرامبەر بە بەرشەلۆنە یاری ناکات،بەڵام کومان لە %100 ئامادەیە”.

لەسەر میسی وتی:” ئێمە بەرامبەر بە میسی یاری ناکەین،لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری دەکەین، بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانێکی جیهانییە،وە بیر لە رێگای وەستانی دەکەینەوە، بەڵام من بە ئێوە ناڵێم، تیپەکەم هەمووی هاوکاری یەک دەکەن بۆ راگرتنی ئەو یاریزانە”.

دواتر وتی:” هەردوو یانە  توانایەکی بەرزیان هەیە لە هێڵەکانی یاریگاوە،رێزی بەرشەلۆنە دەگرم،ئەوان لە 10 ساڵی رابردوو یانەیەکی باڵادەست بوون  لەم خولە، گریزمان و پیکێ و تیرشتیگن و سوارێزیان هەیە، ئەو یانەیە تەنیا میسی نیە، یانەیەک لە ئاستی  بەرزدایە، ئێمە پلانی رووبەڕووبوونەوەی ئەو یانەیەمان هەیە، هیوادارم کاری پێبکەین”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this