پۆمپیۆ: ترەمپ پێش 5 مانگ نامەیەكی بۆ بەشار ئەسەد ناردووە

0
252

SNN

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، سەرۆکی ئەمریکا پێش پێنج مانگ نامەیەکی بۆ بەشار ئەسەد ناردووە سەبارەت بە چارەنووسی رۆژنامەنووس ئۆستین تایز کە لە ساڵی 2012ەوە بێسەروشوێنە.

مایک پۆمپیۆ ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا کە بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی بێسەروشوێنبوونی تایز، رۆژنامەنووسی ئەمریکی، بڵاویکردبووەوە، ئاماژەی بەوەکرد: حکومەتی ئەمریکا بە بەردەوامی لەهەوڵدابووە پەیوەندی بە بەرپرسانی سوریاوە بکات سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسە.

وتیشی: ترەمپ مانگی ئازار نامەیەکی بۆ ئەسەد ناردووە و پێشنیازیکردووە راستەوخۆ گفتوگۆ بکەن.

ئۆستین تایز رۆژنامەنووسێکی  ئەمریکی بوو، کاری بۆ رۆژنامەی واشنتن پۆست و سی بی ئێس دەکرد، رۆژی 14ی ئابی 2012 لە لە دیمەشق لەلایەن هێزێکی چەکدارییەوە دەستبەسەرکرا و لەوکاتەشەوە بێسەروشوێنبووە و نازانرێت ئێستا لە ژیاندا ماوە یاخود نا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this