نەمسا: پێویستە یەکێتی ئەوروپا بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بچێتەوە

0
157

SNN

وەزیری دەرەوەی نەمسا رایگەیاند: پێویستە یەکێتی ئەوروپا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەل تورکیادا بکات، بەتایبەت لەدوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی دەریای ناوەڕاست.

ئەلێکساندەر شالبێرج وەزیری دەرەوەی نەمسا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی هاوبەشیدا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، هاوتا ئەمریکییەکەی، باسی لەوەشکرد: “سەبارەت بە دۆخی مەترسیداری دەریای ناوەڕاست و زیادبوونی گرژییەکان نەمسا نیگەرانی زۆری هەیە”.

وتیشی: ئەو رێکارانەی بەشێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دژ بە تورکیا گرتوویانەتەبەر، پێویستە بۆ یەکێتی ئەوروپا درێژەبكێشێت و یەکێتییەکە پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەل تورکیا بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this