میسی هەڕەشەی چوون دەکات و بەم سێ مەرجە دەمێنێتەوە

0
6162
میسی

SNN Sport

پێگەی فرانس فتبۆڵی فەرەنسی  بڵاویکردووەتەوە، دوای کارەساتە گەورەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاتێک یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 8-2 دۆڕا، میسی هەڕەشەی چوون لە یانە کەتەلۆنیەکە  دەکات و دەیەوێت ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

هەروەها رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانیش بڵاویکردووەتەوە، ئەو بڕیارانەی کە دەبێت بەرشەلۆنە لە پێناو مانەوەی میسی بیدات، دورخستنەوەی کیکی سیتین راهێنەری یانەکەیە،  لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە، هەروەها پاککردنەوەی ژوری جلگۆڕینی یانەکە کە لە ئێستادا چەندین کێشەی تێدایەو لە کۆنترۆڵ دەرچووە.

بەرشەلۆنە شەوی رابردوو تووشی دۆڕانێک بوو، لە مێژوویدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە چاڕەگی کۆتایی هیچ یانەیەک بە ئەنجامی 8-2 نە دۆڕاوەو کۆتا جاریش یانە کەتەلۆنیەکە لە هەموو پاڵەوانێتییەکان 8 گۆڵی لێکرابێت، ساڵی 1945  بووە.

میسی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت، تا ئێستا ئەو یاریزانە ئامادە نیە نوێی بکاتەوەو هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی لەم دواییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this