وێنه‌:له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌دا یاریزانانى سلێمانى و هه‌ولێر و کەرکوک به‌یه‌ك گه‌یشتن

0
132
دیمەنێک لە یاریەکە

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport

وه‌ستانى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌تایبه‌ت تۆپى پێ له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ته‌واوى یاریزانانى یانه‌كانى كوردستانى نیگه‌ران كردووه‌، به‌جۆرێك كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر تواناى جه‌سته‌یى یاریزانان كردووه‌، بۆیه‌ به‌ ناچارى یاری دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌شارى سلێمانى به‌شێك له‌ یاریزانانى یانه‌كانى  نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و  ئاشتى له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌دا میواندارى به‌شێك له‌ یاریزانانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و كه‌ركوکیان کرد.

ئامانج له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى تواناى جه‌سته‌ى یاریزانانه‌، هه‌روه‌ها گه‌یاندنى په‌یامێكه‌ بۆ به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستانه‌ بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانیان.

یاریه‌كه‌ له‌ یاریگاى بچووكى چیا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ چه‌ندین یاریزانى یانه‌كانى كوردستان به‌شداربوون و چه‌ندین نمایش و گۆڵى سه‌رنج راكێشیان پیشانى هانده‌راندا.

له‌ كۆتاییشدا یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى ( 9- 8)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانى یانه‌كانى سلێمانى  كۆتاىی هات.

پێشڕه‌و شه‌ریف یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى  رایگەیاند:” ئامانجمان له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه‌ بۆ دوو هۆكار بوو یه‌كه‌میان گه‌ڕانه‌وه‌ى تواناى جه‌سته‌یی یاریزانانه‌ كه‌ زیاتر له‌ پێنج مانگه‌ یاریزانان دانیشتوون و به‌ ته‌واوى كاریگه‌رى له‌سه‌ر تواناى جه‌سته‌ییمان كردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت جارێكیتر دڵى هانده‌ران و وه‌رزشكاران خۆش بكه‌ین”.

رامیار ئازاد یاریزانى گازی باشوور رایگه‌یاند:” ئامانجمان له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه‌ دۆستانه‌یه‌ دواى هاتنى ئه‌م ڤایرۆسه بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى وه‌رزشی و به‌تایبه‌تى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بكه‌ین كه‌ ئیتر ده‌ست به‌چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ بارودۆخ به‌ته‌واوى به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات و ده‌مانه‌وێت ئه‌م بێده‌نگییه‌ بشكێنن و ده‌ست به‌چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ وه‌ستانى خولەکان به‌ ته‌واوى كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزانان دروستكردووه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this