دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە دەکرێتەوە

0
106

SNNمحەمەد مستەفا

دوای ناڕەزایەتییەکی زۆری هاووڵاتییانی رانیە لەبارەی کەرتی تەندروستی قەزاکە، بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە بە رووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە و بەڕێوبەری تەندروستی راپەڕینیش بۆ SNN دەڵێت: “بەهۆی نەدانی مووچەوە ناتوانن دڵنیایی بدەن کە بایکۆتی پزیشکان و کارمەندان لە بەشی فریاکەوتن روو نادات .

هیوا مەحمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی رانیە فرانکراوە و لە 4 قەرەوێڵەوە کراوەتە 19 قەرەوێڵە و فراوانکردنی بەشی بوەژانەوەی دڵ لە 8 قەرەوێڵەوە بۆ 14 قەرەوێڵە .

وتیشی: “سەبارەت بە بەردوامیی دەوامکردنی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە ئەوان ناتوانن دڵنیایی لەو بارەیەوە بدەن، چونکە لە ئێستادا بەشێکی زۆری پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە .”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this