“كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا فێڵ لە حكومەت دەکەن”

0
505

SNN- مەودا مستەفا

ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا فیڵ لە حكومەت دەکەن، لە كاتێكدا گرێبەستی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری كراوە كەچی 16 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەیە”.

دكتۆر عزەت سابیر، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: لە راستیدا حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كردووە بۆ 24 كاتژمێر، بەڵام 16 كاتژمێر كارەبا دەدەنە هاووڵاتییان، واتا كرێ و سووتەمەنی 24 كاتژمێری دەداتە كۆمپانیاكان، بەڵام 16 كاتژمێر كارەبا دەدەنە هاووڵاتییان كە 8 كاتژمێری مۆلیدەیە.

وتیشی: لێرەدا هەم كۆمپانیا پارە لە حكومەت وەردەگرێت و هەمیش مۆلیدەی گەڕەكەكان پارە لە هاووڵاییان وەردەگرێت، كەسیش لەسەر ئەم بابەتە نایەتە دەنگ و حكومەتیش گوێی پێنادات، بەهەموو پێوەرەكانیش تەنها هاووڵاتییان زەرەرمەندی یەكەمن و ئەوەی قازانجیش دەكات بە پلەی یەكەم ئەو كۆمپانیایانەیە كە حكومەت گرێبەستی لەگەڵ كردووە .

لە ماوەی نۆ كابینەی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان بەردەوام قسەی یەكەم و كۆتایی چارەسەركردنی كێشەی كارەبا و ئاو و رێگاوبانەكان بووە، ئەگەرچی تا ئێستا بەشی زۆری ئەو کێشانە بێ چارەسەر ماونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this