“ناردنی 320 ملیار دینارەکە لەم هەفتەیە بۆ هەرێم دورە لە ڕاستییەوە”

0
2352

SNN- مەودا مستەفا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت تا ئێستا هیچ نوسراوێک یاخود قسەیەکی فەرمی نییە بۆناردنی پارەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، تا رێککەوتنیش نەکرێت هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم ناکرێت.

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاندن: ئەوهەواڵەنەی باس لەناردنی بڕی 320 ملیار دینار دەکەن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان وەکو نیازپاکی راست نییە، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمی یان قسەیەکی فەرمی لەلایەن عێراقەوە نییە.

وتیشی “بەبڕوای من هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم ناکرێت ئەگەر رێککەوتنی پێش وەختە نەکرابێت، چونکە نێوانی هەرێم و بەغداد لەوە دەرچووە نیاز پاکی بۆ یەکتر بکەن”.

ئەمڕۆ 15ی ئاب، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تا ئەو كاتەی بەغدا و هەرێم لەسەر خاڵە سنوورییەكان ڕێكدەكەون، مستەفا کازمی بڕیاریداوە ئەم هەفتەیە عێراق 320 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام لیژنەی دارایی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this