
ئەنفلۆنزا
SNN
توێژەرانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن دەرباری وەرزی پایز کە لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک ڤایرۆس و پەتای جیاوازی هاوشێوەی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە، بۆیە ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەکەن کە ئێستا چۆن خۆپارێزی دەکەن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهەمانشێوە بۆ ئەنفلۆنزاشی بکەن.
توێژەران بە هاووڵاتییان دەڵێن هاوشێوەی کۆرۆنا بەردەوام گرنگی بە دەستشۆردن و بەستنی ماسک و دوورکەتنەوەی کۆمەڵایەتی بدەن، چونکە ئەنفلۆنزای وەرزی هاوشێوەی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوەو نیشانەکانیشیان لەیەکەوە نزیکن، بۆیە گەر هاووڵاتییان لە وەزری پایزو زستان پابەندی رێنماییەکان نەبن ئەوکات جیاکردنەوەی ئەنفلۆنزاو کۆرۆنا قورس دەبێت و تووشبوویەکی زۆر دەبێت بە هەمان نیشانەوە.
دکتۆر ویلیام شافێنز بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راگەیاند: پایزێکی جووت ڤایرۆسی بەڕێوەیە کە یەکێکیان کۆرۆنا و هەورکردنی توندی سییەکانە، ئەوەی دیکەیان ئەنفلۆنزای وەزییە، بۆیە هاووڵاتییان بەبێ دوودڵی ئەو رێکارانەی بەکاریدەهێنن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانن بۆ ئەنفلۆنزاش بەکاریبهێنن و زۆر کاریگەرتریش دەبێت، بەتایبەت بەستنی ماسک.
لە نیوەگۆی باکووری زەوی پەتای وەرزی ئەنفلۆنزا دەستپێدەکات لە مانگەکانی ناوەراستی تشرینی یەکەم لە هەندیک ناوچکە تا مانگی شوبات بەردەوام دەبێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17