تۆمەتبارێکی کۆمەڵکوژیەکەی سپایكەر لە کەرکوک دەستگیرگرا

0
150

SNN

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: یەكێك لە تۆمەتبارانی تاوانەكەی سەربازگەی سپایكەر لە پارێزگای كەركوك دەستگیرکراوە.

لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: “هێزە ئەمنییەكان لە سەرجەم ناوچەكاندا بەردەوامن لە راوەدوونانی تیرۆریستان و لەوچوارچێوەیەدا، هێزێكی هەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵ سەربە ئاژانسی هەواڵگریی، توانیویانە یەكێك لەو کەسانە لە پارێزگای كەركوك دەستگیر بکەن کە تێوەگلاوە لە تاوانەكەی سەربازگەی  سپایكەر”.

لە ساڵی 2014دا چەكدارانی داعش لە میانی هێرشەكانیان بۆسەر پارێزگای سەڵاحەدین، كۆمەڵكوژییەكیان لە سەربازگەی سپایكەر ئەنجام دا كە تێیدا نزیكەی هەزارو 700 قوتابی و سەربازی عێراقییان كوشت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this