داوای توندکردنەوەی رێکارەکانی تەندروستی لە عێراق دەکرێت

0
388
عێراق کۆرۆنا

SNN

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق كەمببێتەوە، دەبێت لایەنە پەیوەندارەكان رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەكە توندوتۆڵ بكەن.

حازم جومەیلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئەمڕۆ وتی: “بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاییان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژێكدا لە عێراق لە چوار هەزار تووشبوو نزیكبووەتەوە كە ئەمەش پێشهاتێكی زۆر مەترسیدارە”.

راشیگەیاند: رەوشەكە وەك ئەوەی ئێستا هەیە کە ژمارەی تووشبووان بەردەوام بەرزدەبێتەوە، عێراق بە ئاراستەیەكی نادیار دەڕوات، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندارە تەندروستیی و ئەمنییەكان رێوشوێنەكانیان بەرامبەر ئەو كەسانەی كە سەرپێچی رێنماییەكانی خۆپارێزیی دەكەن توندتر بكەن.

ئەمەیش لە كاتێكدایە تا ئێستا 168 هەزار و 290 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش پێنج هەزار و 709 كەس گیانیانلەدەستداوە و 120 هەزار و 129ی دیكەش چاكبوونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this