بۆ بەردەوامیدان بە سزاکانی ئێران، ئەمریکا پلانی “B” بەکاردەهێنێت

0
277

SNN

پاش ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەتی کردەوە کە بڕیاری قەدەغەکردنی پیێدانی چەک بە ئێران درێژ بکاتەوە ئەمریکا پەنا دەباتە بەر پلانی “B” کە بە سناپ باک ناسراوە.

سناپ باک واتا گەڕانەوە بۆ دووبارە ئەو سزایانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیاری 2231 بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، کە ئەمەش خۆی دەگرێتەوە لە تەواوی ئەو وڵاتانەی کە واژویان لەسەر قەدەغەکردنی بەرهەمهێنای چەکی ئەتۆمی ئێران کردووە، بە لادانی ئێران لەم بڕیارەی نەتەوە کەگرتووەکان و ئەمریکا دەتوانێت دووبارە سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە بەشێوەی جیاواز.

کەواتە دووبارە دەستدەکرێتەوە بەو رێگری و سزایانەی کە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە بۆ دەستبەرداربوون لە چەکی ئەتۆمی، بۆیە ئێران کەوتۆتە نێو گێژاوی سزاکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەربازبوونی لێی ئەستەمە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this