ڤیدیۆ:لیۆن تاڵاوی بە گواردیۆلا و سیتزن چەشت

0
773
دیمەنێک لە یاری لیۆن و مانچستەرسیتی

SNN Sport

لە کۆتا یاری چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیۆنی فەرەنسی توانی تاڵاو بە یانەی مانچستەرسیتی و گواردیۆلای راهێنەری ئەو یانەیە بچێشێت و لە خولەکە بیکاتە دەرەوە.

هەردوو یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی و لیۆنی فەرەنسی لە وڵاتی پۆرتوگال و لە شاری لیشبوونە رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 24 یانەی لیۆن بە گۆڵی یاریزان کۆرنێت پێشکەوت و گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵە بە سوودی فەرەنسییەکان تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی مانچستەرسیتی توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە خولەکی 69 لە لایەن کیڤن دی برۆین بکات، بەڵام یانەی لیۆن بە خێرایی لە رێگەی موسا دیمبلی لە خولەکی 79 وەڵامی دایەوەو ئەنجامەکەی کردە 2-1.

لە هێرشێکدا یانەی لیۆن توانی گۆڵێکی تر لە لایەن موسا دیمبلی لە خولەکی 87 بکات و  ئەنجامەکەی کردە 3-1.

لە کۆتایدا دوای 5 خولەک کاتی زیادکراو، یانەی لیۆن توانی بگاتە قۆناغی پێش  کۆتایی و مانچستەرسیتی ماڵئاوایی کرد.

لە قۆناغی پێش کۆتایی بایرن میونخ رووبەڕووی لیۆن دەبێتەوەو پاریس سانجێرمان رووبەڕووی لایپزیگ دەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this