پێنج راهێنەر بۆ شوێنی کیکی سیتین کاندید کران

0
1284
کیکی سیتین

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێنج راهێنەری بۆ شوێنی کیکی سیتین راهێنەری ئێستای کاندید کردووەو چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو بە فەرمی یەکێکیان لە شوێنەکەی دیاری بکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کە لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە پۆچتینۆ، ئەلێگری، کومان، هێنری و وگارسیا پیمێنتا پاڵێوراوی سەرەکین تا شوێنی کیکی سیتین لە یانەی بەرشەلۆنە بگرنەوە، ئەمەش دوای شکستە قورسەکەی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان کاتێک 8-2 دۆڕاو لە چارەگی کۆتایی ماڵئاوایی کرد.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، بەرشەلۆنە دەیەوێت پێش هەموو شتێک کیکی سیتین دووربخاتەوە، دواتر راهێنەری نوێ دیاری بکات.

هەروەها یانەکە دەیەوێت دەستبەرداری ئیریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشی  ببێت،چاوەڕوانیش دەکرێت بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو شکست بهێنێت، کە لە ئێستادا ئەم سەرۆکە رەتیکردووەتەوە دەست لە کار بکێشێتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this