هیندستان: بڕێکی زۆر لە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنین

0
247

SNN

سەرۆکوەزیرانی هیندستان رایگەیاند، وڵاتەکەی کار لەسەر دروستکردنی سێ جۆری ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا دەکات و هەرکاتێک زانایانی هیندی رەزامەندییان نیشاندا، بە بڕێکی زۆر بەرهەمیدەهێنن.

نێراندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە میانی وتارێکیدا کە بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی هیندستان پێشکەشیکرد، وتی: “لانیکەم سێ جۆری ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدان، نەخشەرێگایەکمان داڕشتووە کە بەبڕێکی زۆر ڤاکسین بەرهەمبهێنین، بەجۆرێک تەواوی هاووڵاتییانمان لە نزیکترین کاتدا ڤاکسین وەربگرن”.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، سوپا بەشداری لە یادی سەربەخۆیی هیندستان نەکرد بەهۆی ئەوەی لە کەرەنتینەدابوو، لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزیشدا تەنیا چوار هەزار میوان کە دوو مەتر لە دووری یەکتر دانیشتبوون، بەشدارییان لە رێورەسمەکەدا کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this