گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 16/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (16/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- حاڵەتی فریاکەوتن.
- کاری یەکەم: دوورخستنەوەی کیکی سیتین.
- یانەکە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بە کیکی سیتین رادەگەیەنێت لە تیپەکە بەردەوام نابیت و راهێنەرێکی نوێ لە شوێنەی دادەنرێت.
- پۆچتینۆ پاڵێوراوی سەرەکییە، ئەلێگری، کوما ، گارسیا پیمێنتاو تێری هێنری دەرفەتیان هەیە تا ببن بە راهێنەری یانەکە و ئەگەری ئەوەش هەیە ئەبیدال وازبهێنێت.
- کاری دووەم: بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە وازناهێنێت،بەڵام لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە یانەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەکات.
- کاری سێیەم: نوێکردنەوەیەکی تەواو گروپەکە.
- 17 یاریزان لە بازاڕدا دادەنرێت، گرنگترین ناوەکانی ، ئەلباو بۆسکێتس وسوارێز دێن.
- ئەو یاریزانانەی کە دەستیان لێ نادرێت بریتین لە تیرشتیگن، لینگلێت، دی یۆنگ و میسی.
- مانچستەرسیتی 1-3 لیۆن… هەروەها سیتی پیپ گواردیۆلاش لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان نابن.
ئاس:
- لە قەفەزی دادگادا.
- کیکی سیتینی راهێنەر و ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بەردەوام نابن.
- بارتۆمیۆ رەتیدەکاتەوە واز لە پۆستەکەی بهێنێت، بەڵام بیر لە هەڵبژاردنی خێرا دەکاتەوەو لە کۆبوونەوەی سبەی بڕیاری لەسەر دەدات.
- میسی ئازاد دەکرێت بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو یەکلایی بکاتەوە، کە ئەوکاتە دەتوانێت قسە لەگەڵ یانەیەکی تر بکات بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کومان پاڵێوراوە.
- ئایکۆنە هۆڵەندیەکە پشت بە پشتگیری ئیدارەی یانەکە دەبەستێت، ئەمەش بەهۆی زانیاری باشی لە یانەکەدا لە رێگەی کەسایەتییەکانی ئەو یانەیەوە کە هەیەتی و گرەوی لەسەر دەکرێت بۆ شوێنی کیکی سیتین.
- رۆژی دووشەممە یان سێشەممە یەکلایی دەبێتەوە بۆ رۆژی هەڵبژاردن لە یانەکەدا کە ئایا لە مانگی شوبات یان ئازار یان کانوونی دووەم کامیان دەکرێت.
- شۆڕش لە یانەکە دەکرێت و هەریەکە لەئەلبا، سوارێز و ئۆمتیتی لە بازاڕدا دەبن بۆ فرۆشتن.
مارکا:
- یانەی بەرشەلۆنە بە شوێنی گۆڕانکاری تەواودا دەگەڕێت.
- بارتۆمیۆ کیکی سیتین دووردەخاتەوە.
- دیارترین پاڵێوراوەکان پۆچتینۆ و رۆناڵد کومانە.
- هاندەران چەند یاریزانێک تۆمەتبار دەکەن” کەمتەرخەمنوون”.
- بژاردەی هەڵبژاردن بە خێرایی لەسەر مێزی گفتوگۆی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گەلەری:ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان
2020-05-11
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی