17 یاریزانی بەرشەلۆنە بۆ فرۆشتن دادەنرێت

0
2834
بەرشەلۆنە

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە ریزەکانیدا بکات، ئەمەش پاش شکستە مێژوویەکەیان بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە، یانەکە 17 یاریزان لە بازاڕدا دادەنێت بۆ فرۆشتن و لە نێویاندا ناوی گەورەی وەکو سوارێز، ئەلباو سێرجیۆ بۆسکێتس هەیە.

هەروەها لە هەموو یاریزانانی یانەکە تەنیا 4 یاریزان دەستیان لێ نادرێت و بۆ فرۆشتن نین، ئەوانیش تیرشتیگن، لینگلێت، دی یۆنگ و میسی دەبن و هەموو یاریزانەکانی تر لە  ئەگەری پێشکەشکردنی گرێبەستێک کە بە دڵی یانەکە بێت، دەستبەرداریان دەبێت.

یانەی بەرشەلۆنە لە 75 ساڵی رابردوو 8گۆڵی لە هیچ خولێکدا لێ تۆمار نەکراوەو یەکەم یانەیە لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان 8 گۆڵی لێ تۆمار بکرێت.

بەرشەلۆنە دەیەوێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی هەواڵی دوورخستنەوە بە کیکی سیتین راهێنەری یانەکە رابگەیەنێت، تا ئێستاش بارتۆمیۆی سەرۆک رەتیکردووەتەوە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت و  دەیەوێت بەروارێک بۆ هەڵبژاردن لە یانەکە دابنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this