“ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم دەستكەوتی ئەو شاندەیە كە قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكرد”

0
1375

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بڕیاری ناردنی بڕی 320 ملیار دینار لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ حكومەتی هەرێم، بە هەوڵ و تێكۆشانی ئەو شاندەبوو كە قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكرد، بۆیە ناكرێت ئەمە بەدەستكەوتی تاكە كەسێك بناسرێت و راستیەكان چەواشەبكرێن”.

شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “جێگەی سەرسوڕمانە لە بەیاننامەی حكومەتی هەرێم باس لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و عێراق دەكرێت بە دەربڕینی رەزامەندی بە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە بێ‌ ئاماژەدان بە هەوڵی ئەو شاندەی كە قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكرد و چەند جارێك سەردانی بەغدای كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەوەی دەبێت بۆ هەموو لایەك روون بێت ئەوەیە كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەستكەوتی ئەو شاندەیە كە قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكرد، چونكە پێش دەستپێكردنی گفتوگۆكان هەرێمی كوردستان ئێستاشی لەگەڵدا بێت بە قەیرانێكی سەختی داراییدا تێدەپەڕی بەڵام هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە بووە هۆی ئەوەی كە عێراق رەزامەندی دەرببڕێت بە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەك بە تەلەفۆنێكی سەرۆكی حكومەت وەك ئەوەی باسی لێوە دەكرێت”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “هەر بە هەوڵ و پشوودرێژی قوباد تاڵەبانی بوو كە لە كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران رێگەی نەدا سەرۆكی حكومەت بڕیاری لێبڕینی لە %21 لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربكات و داوای پشوودرێژیكرد، ئەو سیاسەتە حەكیمانەی قوباد تاڵەبانی بوو دۆخەكەی گەیاندە ئەوەی كە جۆرێك لە هیوا بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بگەڕێتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this