سبەینێ پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان

0
3235

SNN

بەپێی زانیارییەكان كە لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی دەست SNN كەوتووە سبەینێ دووشەممە پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم و رەنگە دابەشكردنی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان بكەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود هەفتەی داهاتوو، تەنها چەند وەزارەتێك مووچە وەربگرن .

بەپێی زانیارییەكان كە لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی دەست SNN كەوتووە سبەینێ دووشەممە پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم و رەنگە دابەشكردنی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان بكەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود هەفتەی داهاتوو، تەنها چەند وەزارەتێك مووچە وەربگرن .

ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند: سبەینێ ئەو 320 ملیار دینارە دەگاتە هەرێمی كوردستان كە سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بینێرێت و هەر كە پارەكە گەیشت، لەگەڵ ئەو داهاتەی كۆكراوەتەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

وتیشی: “چاوەڕواندەكەین لە كۆتایی ئەم هەفتەیە تەنها مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە دابەشبكرێت و مووچەی تەواوی وەزارەتەكانی تر بگاتە هەفتەی داهاتوو”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 870 ملیار دیناری پێویستە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین و لە ئێستادا تەنها 200 ملیاری كەمە بۆ دابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕن، ئەگەر پارەكەی بەغداش بگاتە هەولێر، ئەوا حكومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات بە بێ لێبڕن و بڕێك پارەشی بۆ دەمێنێتەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا تەنها دوو مووچەی دابەشكردووە، مووچەیەك بە لێبڕینی سەدا 21 و یەك مووچەی تەواویش، نزیكەی 2 مانگیشە حكومەت ڕۆژانە دەڵێت “مووچە دابەشدەكەین، بەڵام نییە و بەمهۆیەش لە زۆربەی دامودەزگاكانی حكومەت بە تایبەتی كەرتی تەندروستی بایكۆتی دەوام دەستیپێكردووەتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this