چیتر رێگە بە بەرپرسانی تورکیا نادرێت سەردانی عێراق بکەن

0
320

SNN

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێپێدانی هاتنە ناوەوەی بەرپرسانی تورکیای لە هەموو دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە راوەستاند، هەروەها سەردانە چاوەڕوانکراوەکانی بەرپرسانی تورکیای بۆ عیراق هەڵوەشاندەوە.

ئاژانسی سپوتنیک بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە: “وەزارەت لە  دوو جاری یەک لە دوای یەکدا باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا بانگێهشتکردووە و دوو یاداشتی توندی لەسەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عیراق رادەستکردووە.”

ئاماژەی بەوەشکرد: لە یاداشتەکاندا داوا لە حکومەتی تورکیا کراوە تاوانکارانی دوژمنکارییەکە ئاشکرا بکات و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات.

وتیشی، هەموو وڵاتەکان لەسەر هەردوو ئاستی عەرەبی و ئەوروپی پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵوێستی عێراق دەربڕیوە و پشتگیریشی دەکەن لەسەر بەرگریکردنی لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکەکەی.

راشیگەیاند: عێراق بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی پشت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت، بەڵام هەوڵی دیپلۆماسی دەتوانێت ئەم ئاڵۆزبوونە خاوبکاتەوە و هەردوو وڵات بگەنە دیدگایەکی هاوبەش لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژراون کە عەمیدێک و عەقیدێکی کوردیان تێدا بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this