ئاستی بەرهەمهێنانی دانەغاز لە هەرێم کەمیکردووە

0
299

SNN

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند: لە ھەرێمی كوردستان ئاستی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکە 2% دابەزیووە.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راپۆرتێکیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند: بەگشتی داهاتی کۆمپانیاکە لە 39% دابەزیووە و ھەروەھا ئاستی بەرھەمھێنانیش 7% كەمیكردووە.

لە ھەرێمی كوردستانیش ئاستی بەرھەمھێنان 2% دابەزیووە و بەجۆرێك بە تێكڕا بەرھەمھێنانی لە رۆژێكدا گەیشتووەتە 31 ھەزارو 700 بەرمیل نەوت.

دانە غاز روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و نه‌وته‌ى وه‌ك پاداشت وه‌ریده‌گرن كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ 63.3 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، ئه‌وه‌ش به‌هۆى پاشه‌كشه‌ى به‌رهه‌م له‌ میسر و هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێى ئاماره‌كانى دانەغاز پاداشتى نه‌وتییان له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ 31 هه‌زار و 700 به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ وه‌رده‌گرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this