ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ بوو به‌ مانگانه‌

0
1643
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زیرى هه‌رێم رایگه‌یاند: ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بووه‌ به‌ مانگانه‌، وتیشى: “رێکكەوتنەکە تاکو و ئیقرارکردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوامدەبێت و قۆناغێکی نوێی دانوستان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەکەینەوە”.

خالید شوانى، وه‌زیرى هه‌رێم به‌ SNNى راگه‌یاند: “لەدوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییه‌كانى هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران، دوایی ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و 12 جار گۆڕینەوەی پێشنیار و تێبینی دوێنێ لەنێوان بەرێزان سەرۆکوەزیرانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەیشتە دوا قۆناغ و رێکكەوتنەکە  راگەیه‌ندرا”.

وتیشى: “پڕۆسەی دانووستانەکە هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆ بینی، دانوستانێکی قورس و ئاڵۆز بوو و لەیەککاتدا هەوڵەکانمان هەم بۆ دابینکردنی مافە دارییه‌كانى فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستورییه‌کانی هەرێمی کوردستان بوو، رێکكەوتنەکە تاکو و ئیقرارکردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوامدەبێت و قۆناغێکی نوێی دانوستان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەکەینەوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بەپێی رێکكەوتنەکە مانگانە 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم ئەکرێت”.

به‌ وته‌ى خالید شوانى: “رێكکەوتنەکە کۆمەڵێ مەلەفی تری وەک بابەتی چاودێری و وردبینی و میکانیزمی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک مەلەفاتی تری دارایی و ئابووری لەخۆدەگرێت”.

ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌: “رێکكەوتنەکە میکانیزمی مامەڵەکردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنوورییه‌کانی لەخۆگرتووە کە بەپێی یاسای ئیدارەی دارايی فیدراڵی ژمارە 6 ساڵی 2019 ئەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this