4348 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

0
87
SNN
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 4 هه‌زار و 348 كه‌سى تر له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هەزار و 674 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا 75 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، “75 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “له‌ ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 674 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌”.
به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق تاوه‌كو ئێستا 176 هه‌زار و 931 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، 125 هه‌زار و 374 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، 572 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 5 هه‌زار و 860 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ئێستادا 45 هه‌زار و 697 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this