بزووتنەوەی ئیسلامی ڕابەرێكی نوێ‌ هەڵدەبژێرێت و SNNیش ناوەكەی ئاشكرادەكات

0
313

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئامادەكارییەكانمان بۆ بەستنی كۆنگرەی 11ی بزووتنەوەكەمان تەواو بووە لیژنەی ئامادەكاریش دەستبەكاربوون، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كات و شوێنی كۆنگرەكەمان دواكەوتووە، ئاشكراشیكرد ڕابەری گشتی ئێستای بزووتنەوە خۆی كاندید ناكاتەوە و كەسێكی دیكە دەبێتە ڕابەری گشتی.

عەبدوڵا وەرتێ‌، وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: بە مەبەستی ئامادەكای بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی 11ی بزووتنەوەی ئیسلامی و پێداچوونەوە بە پەیڕەو پرۆگرامی حزبەكەمان، سەرجەم ئامادەكارییەكانمان بۆ بەستنی كۆنگرە تەواوكردووە و لیژنەی ئامادەكاریش چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، هەرچەندە دەبوو لە 27/7/2020 كارەكانی كۆنگرە دەستی پێبكردایە بەڵام بەهۆی بردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەمانتوانی ئەو كارە بكەین بەڵام هیچ بڕیارێكیشمان نییە بۆ دواخستنی كۆنگرە لەگەڵ باشبوونی دۆخی كۆرۆنا كۆنگرە دەبەستین.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ڕابەری گشتی ئێستای بزوتنەوەی ئیسلامی (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز)ە بڕیاریداوە كە خۆی كاندید نەكاتەوە بۆ خولێكی دیكەی ڕابەرایەتی بۆیە لە كۆنگرە كەسێكی دیكە دەبێت ڕابەری گشتی، بۆ ئەومەبەستەش تا ئێستا تەنیا (كامیل حاجی عەلی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە خۆی كاندید بكات بۆ ڕابەری گشتی و چانسی زۆری هەیە كە ئەو پۆستە وەربگرێت”.

وتەبێژەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی باسی لەوەشكرد، هەر ئەندامێكی دیكەی مەكتەبی سیاسی ئازادە لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی ڕابەری گشتی بە مەرجێك دوو خول ئەندامی مەكتەبی سیاسی بووبێت، هاوكات لە ئێستادا بزووتنەوەی ئیسلامی خاوەنی 11 مەڵبەندە لەشاروشارۆچكەكانی هەرێم بەڵام بە قەیرانێكی سەختی دارایدا تێدەپەڕین و لە ساڵی 2014 وە یەك دینارمان لە حكومەتی هەرێم وەرنەگرتووە لەسەر گیرفانی ئەندامانمان درێژەمان بە كاری حزبی خۆمانداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this