ڕێبوار بابكه‌یی: توركیا و عێراق و په‌كه‌كه‌ رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێریان هه‌یه

0
324
ڕێبوار بابكەیی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى زه‌رد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان

SNN – هەولێر
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى زه‌رد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا و عێراق و پەكەكە رێككەوتنی ژێربەژێریان هەیە و هەركاتێك بیانەوێت كارتی فشار بەرامبەر گەلی كورد بەكاردەهێنن، ده‌شڵێت: “عێراق نایه‌وێت كارتى فشار به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌ به‌كاربهێنێت”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕێبوار بابكەیی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى زه‌رد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ SNN ى راگه‌یاند: “هەڵوێستەكانی عێراق بەرامبە بە پێشلكاری و بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر باشووری كوردستان زۆر شەرمنانەیه‌، دەكرێت فشاری زیاتر بخرێتە سەر توركیا، بەتایبەتی ئەگەر عێراق مەبەستی بێت، بەڵام عێراق نایەوێت ئەو كارتە فشارانە كه‌ هه‌یه‌تى بەكاریبهێنێت”.

وتیشی: “توركیا و عێراق و پەكەكە رێككەوتنی ژێربەژێرییان هه‌یه‌، ئەگەر وردبیته‌وه‌ پەكەكە لە زۆربەی ناوچە دابڕاوەكان و كێشە لەسەرەكان بوونیان هەیە كەچی حكومەتی عێراق رێگا نادات پێشمەرگە بچێتەوە ئەو شوێنانە، بۆیە بێ هەڵوێستی عێراق بەرامبەر توركیا و پەكەكە دەرخەری ئەوەیە هەرسێكیان كاردەكەن لەدژی گەلی كورد لە باشووری كوردستان”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى زه‌رد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لەكاتی سەردانیكردنی لیژنەكانی پەرلەمان بە شاهێدی برادەران لە فراكسیۆنە جیاوازەكان بە یەكێتی، گۆڕان و لایەنەكانی تریشەوە خەڵكی گوندەكان لە سیاسیەتی پەكەكە لەو شوێنانە ناڕازین و باسیان لەوە دەكرد كە پەكەكە باجیان لێ وەردەگرن و ژیانى ناخۆش كردوون “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this