وەزیری ناوخۆی به‌ریتانیا، فەرەنسا وڵاتێکی “ڕەگەزپەرستە”

0
480

SNN

پریتی باتیل وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا رایگەیاند: په‌نابه‌ره‌كان له‌و بڕوایه‌دان، فه‌ره‌نسا وڵاتێكی ره‌گه‌زپه‌رسته‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كه‌ناڵی “مانش”ه‌وه‌ فه‌ره‌نسایان به‌جێهێشتووه‌ و روویان له‌ به‌ریتانیا كردووه‌، به‌و جۆره‌ باس لە فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌ره‌نسا به‌جێده‌هێڵن و روو له‌ به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، له‌و بڕوایه‌دان، فه‌ره‌نسا ده‌وڵه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رسته‌، باتیل، به‌رپرسه‌ له‌ دۆسییه‌ی ئاسایش و په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی و له‌ رێی لێدوانێكه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا(په‌رله‌مان) وتی: ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ فه‌ره‌نساوه‌ روویانكردووه‌ته‌ به‌ریتانیا هه‌ڵكشاوه‌.

هەروەها نیگه‌رانی خۆی بۆ زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران ده‌ربڕی و باسی له‌وه‌شكرد، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا رێككه‌وتوون به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ داخستنی رێگه‌ی په‌نابه‌ران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this